شاری جوانرۆ کە یەکێک لە شارە پێشەنگەکانی بواری پاراستنی ژینگە و گرینگی دان بە سروشتە، بە دەسپێشخەری ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیی لەوشارە بەڕێوەچوو.
ژینگەپارێزان چەند رۆژ لەمەوپیش بە ڕێکخستنی کەمپەین و بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە ژێرناوی “کاغەز زبڵ وخاشاک نیە” بە مەبەستی وشیارکردنی خەڵک و بنەماڵەکان لەو بارەوە کۆمەڵێک چالاکییان بەڕێوەبرد.
بهم کاره چالاکوانانی ژینگه دهیانهوێ ههوڵێک بدهن بۆ فهرههنگسازی نێوماڵان که کاغهز فڕێ نهدهن و بهڵکوو بیدهن به کارگه نوێسازی و سەرلەنوێ بەکارهێنانی.
لە ئەنجامی کەمپەینی “کاغەز زبڵ و خاشاک نیە” خەڵکی شاری جوانڕۆ پێشوازییان کردو بنەماڵەیەکی زۆر کاغەزە بەکار نەهاتووەکانی خۆیانیان ڕادەستی مەکۆی دیاری کراو کرد.
ساڵی ڕابردووش ژینگەپارێزانی ئەنجومەنی شەیای سەوزی دێولان لە پارکی ئەوشارە هەڵمەتێکی هاوشێوەیان بەڕێوەبرد.











