بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز” محه‌ممه‌دئه‌مین په‌یغانی، به‌ندكراوی سیاسیی خه‌ڵكی شاری شنۆ كه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له زیندانی ورمێ‌دا ڕاگیراوه به هۆی نه‌خۆشی و ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستی و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له بارودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژی.
محه‌ممه‌دئه‌مین په‌یغامی ناسراو به ئه‌میر، كوڕی خدر، خه‌ڵكی شاری شنۆ له ڕۆژی ٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه له زینداندا ڕاگیراوه.
ناوبراو به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ركرا و پاش ڕاگرتنی ٢٨ ڕۆژ له گرتنگه‌كانی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ گواسترایه‌وه.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كه پێشتر به هۆی نه‌خۆشیی لاقه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی شاره‌كانی تاران و شیراز ده‌كرد.
له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌سه‌ركرانییه‌وه تا ئێستا له پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی بێبه‌ش كراوه و به‌پێی ڕاسپارده‌ی پزیشك ده‌بێ به‌رده‌وام سه‌ردانی دكتور بكا. هه‌ر بۆیه لاقی چه‌پی ناوبراو به شێوه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌ستوور بووه و به‌هۆی ئازار و ژانه‌كانییه‌وه ژیانی لێهه‌ڵگیراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ناوبراو گوتی، ئه‌مین تاكوو ئێستا چه‌ندین جار داوای پێڕاگه‌یشتنی پزیشكیی كردوه به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه هیچ ئاوڕێكیان لێ نه‌داوه‌ته‌وه و پێیان ڕاگه‌یاندووه كه مافی پێدانی مه‌ره‌خسیی پزیشكیت نیه.











