فه‌رمانداریی شاری بۆكان ڕایگه‌یاند كه هه‌ر ئێستا زیاتر له ٣٥ هه‌زار كه‌س له حه‌شیكه‌تی ئه‌و شاره په‌راوێزنشینن.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، جه‌ماڵ خوسره‌وی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاری بۆكان گوتی، حه‌شیمه‌تی شاری بۆكان ١٩٥ هه‌زار كه‌سه كه له‌و حه‌شیمه‌ته ٣٥ هه‌زار كه‌سی له په‌راوێزی شاردا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن كه له چاو حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره. گه‌شه‌ی حه‌شیمه‌ت و كه‌مبوونی پێداویستی له شوێنی نیشته‌جێبوونی ناڕه‌سمییه‌كان و ده‌رووبه‌ری شار، ڕێژه‌ی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی ماوه‌ی ٢٠ ساڵه ئه‌و گیروگرفتانه كه‌ڵه‌كه بوون و تا ئێستاش هیچ چاره‌سه‌رییه‌كیان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و پێویستی به قه‌ڵه‌مبازێك هه‌یه.
هه‌روه‌ها خوسره‌وه‌ی گوتی،به‌هۆی هه‌ڵكه‌وتووی جوغرافیایی ئه‌و شاره له نێوان پارێزگاكاندا و پێكهاته‌ی دانیشتووانی له چاو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان جیاوازتره.
ناوبراو له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی نه‌بوونی بووجه قوتابخانه و كۆمه‌ڵێك بینای دیكه له‌لایو خێرخوازانه‌وه دروست كراوه و ده‌وڵه‌ت به ته‌نیا توانای دروستكردنی نیه.











