دوای هاویشتنی مووشکی ماهوارەهەڵگری سیموورغ لە لایەن سپای پاسدارانەوە چوار زلهێزی جیهانی لەو بارەوە هەڵوێستیان گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاسوشیتدپرێس رۆژی ٧ی گەلاوێژ وڵاتانی فەرانسەو ئاڵمان و ئەمریکا و ئەنگڵستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەش هاوێشتنی مووشکی ماهوارەهەڵگر لە لایەن ئێرانەوە مەحکوومکرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، هاویشتنی مووشک و هەرچەشنە تاقیکردنەوەی مووشەکیی، لە گەڵ بڕیارنامەی شورای ئەمنیەتی ڕێکخراو وڵاتەیەکگرتووەکان کە ڕێککەوتنی ناوکیی تۆمار کردوە،”ناکۆ”کە.
ئەو چوار وڵاتە لەسەر ئەو باوەڕەن کە پەرپێدان بە بەرنامەی مووشکیی کۆماری ئیسلامی ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
دوایین مووشک هاویشتنی ئێران لە کاتێکدایە کە مەجلیسی سەنا گەمارۆی نوێ خستەسەر ئەو وڵاتە، بەتایبەتە ٦ شیرکەتی سەربە سپای پاسداران.
هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی رایانگەیاند کە سپای پاسداران هاویشتنی مووشکی ماهوارەبەری سیموورغی تاقیکردووتەوە، ئەمەش نیگەرانی وڵاتانی رۆژاوا و ئەمریکای لێکەوتووتەوە.