پۆلێك له كاسبكارانی كورد ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیس‌لامیی ئێران ٤ كه‌س ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان شه‌وی ڕابردوو پۆلێك له كاسبكارانی كورد له سنووری “دوونێس”ی سه‌ربه شاری بانه ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیس‌لامیی ئێران و له ئاكامدا كه‌سێك به ناوی برایم ڕه‌حمانی، ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵان، كوڕی مه‌حمودئاغای تاژان ده‌كوژرێ و ٣كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
لە دوو رۆژی ڕابردوو لە سنوورەکانی پیرانشار‌و سەردەشت چەندین کۆڵبەر بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی رێژیم بونەتە قوربانی.
پرسی کۆڵبەری کە ماوەیەکە بە هۆی دەنگدانەوەی کارەساتەکان لەو بارەوە مشتومڕی لێکەوتووتەوە لە سەردانی وەزیری خوشبژێوی لە پیرانشار و هەورەها بەدواچوونی نوێنەرانی کورد، بڕیارە گۆڕانی بەسەر بێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” کوژران و برینداربوونی ئەو دوو کاسبکارە کوردە لە حاڵێک دایە کە لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٥٣ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دراونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە ٢٦ کەس لەوان بەو هۆیەوە کوژراون و 27 کەسیش بریندار بوون.











