ته‌قه له پاسگای سه‌به‌تلووی بانه کوژرانی هێزه‌کانی ڕێژیمی لێ که‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، ٢٠ ی بانه‌مه‌ڕ له ناوچه‌ی بانه و لە گوندی سەبەتلوو لە ٣ کیلۆمیتری بانە ته‌قه له پاسگای ئه‌و ئاواییه کراوه.
له‌و شه‌ڕو پێکدادانه‌دا له هێزه‌کانی رێژیم سه‌ربازێک به ناوی بەختیار خەجیجی، خەلکی بانە کوژراوه.
ئه‌و شه‌ڕو پێکدادانه له حاڵیکدا رووی داوه که ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له ناوچه‌ی بانه له چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێشه‌وه به توندی ناوچه‌ی بانه‌یان وه‌ک زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به ئه‌منیه‌تی کردوه.
به ئه‌منیه‌تی کردنی زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌کانی کوردستان‌و یه‌ک له‌وان بانه له نیگه‌رانیی قووڵی ناوه‌نده نیزامی‌و ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه به نسیبه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی کاردانه‌وه‌کان به ڕووداوی خۆکوژیی فه‌ریناز خوسره‌وانی له مههابادو رووداوه‌کانی دوای هه‌ستانی خه‌ڵکی مه‌هاباده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
شایانی باسه که ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا جیا له زاڵکردنی که‌شی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌کانی کوردستاندا ژماره‌یه‌کی زۆر له چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کوردی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.