دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گواستنەوەی ئاوای بەنداوی سنە بۆ پارێزگای هەمەدان و زەنجان و دەنگدانەوەی ئەو هەواڵە عەلەوی نوێنەری شارەکانی سنەو دیواندەرەو کامیاران وتی: ڕێگه ناده‌ین ئا‌وی کوردستان له سنووره‌کانی پارێزگا بڕاوته ده‌ره‌وه
سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه، کامیاران و دیوانده‌ره له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: له حاڵێکدا کوردستان خۆی کێشه‌ی جدی له دابین کردنی ئاو بۆ که‌رتی کشت و کاڵی هه‌یه، به‌داخه‌وه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وزه له دوای گواستنه‌وه‌ی ئا‌وی کوردستان بۆ پارێزگاکانی دیکه‌ن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئا‌وی به‌نداوی ئازاد بۆ پارێزگای هه‌مه‌دان وتی: له‌م دواییه‌دا وه‌زاره‌تی وزه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نه‌هێنی بڕیاری داوه که به‌شێک له ئا‌وی به‌نداوی ئازاد بۆ هه‌مه‌دان بگوازرێته‌وه، ئێمه ڕه‌خنه‌ی جدیمان له سه‌ر ئه‌م بڕیاره هه‌یه‌و بێ گومان ئێمه ڕێگه ناده‌ین ئا‌وی کوردستان بڕواته ده‌ره‌وه مه‌گەر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئا‌وی هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان دابین بێت.
ساڵی ڕابردووش هەواڵی ڕاکێشانی ئا‌وی سیروان لە پارێزگای کرماشان بەرەو دەشتی عەبباسی ئەحواز، بڵاو بۆوە و نارەزایەتی چالاکانی ژینگەپارێز و وەرزێرانی لێکەوتەوە.
بە پێی هەواڵی دیکەش گوایە دەستوپێوەندییەکانی سپا و ناوەندە ئەمنیەکان وەکوو مافیایەکی بە هێز لەسەر پرسی ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان دەستیان هەیە.











