بە پێی هەواڵی گەشتووە لە شاری بانەوە، پاشنیوەڕۆی هەینی ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵان بە ناوی محەمەد ڕەشیدی دانیشتووی شاری بانە لە کاتی مەلە کردن لە بەنداوی عەباساوا کە دەکەوێتە نزیکە گوندی کێلەی ناوچەی بانە، بە هۆکارێکی نادیار خنکاوە.
پاش گەڕان و پشکنینێکی زۆر لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن ، توانرا تەرمی ناوبراو بدۆزرێتەوە.
محەممەد ڕەشیدی لە دایک بووی بانە، یەکێک لە وەرزشوانە دێرینەکانی شاری بانە بوو.
ناوبراو ساڵانێکی دوور ودرێژ لە فەرمانگەی کەشاوەرزی شاری بانە خزمەتی هاووڵاتیانی کرد و مرۆڤێکی خۆشناو و جێی بڕوای متمانەی خەڵک بوو.











