سه‌رۆكی ڕێكخرای به‌رنامه و بوودجه‌ی پارێزگای كرماشان شكایه‌تی له جه‌لیل ئاهه‌نگه‌رنژاد، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی حه‌وتوونامه‌ی “ده‌نگی ئازادی” كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، به‌دوای ڕه‌خنه‌گرتن له حه‌وتوو نامه‌ی “سه‌دای ئازادی” له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندازیار ته‌همورس ئه‌لیاسی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه‌ی پارێزگای كرماشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری، نوێنه‌ری ناوه‌ندی پارێزگا به شكایه‌تی جه‌لیل نژاد، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی حه‌وتوونامه‌ی “ده‌نگی ئازادی” ڕاگه‌یشتن.
ئه‌لیاسی له جیاتی ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامی ناوبراو بداته‌وه له دادسرای گشتیی ئه‌و شاره شكایه‌ت له ئاهه‌نگه‌رنژاد ده‌كا.
جه‌لیل ئاهه‌نگه‌رنژاد، شاعیر، ڕۆژنامه‌وان و به‌ڕێوبه‌ری حه‌وتوونامه‌ی ده‌نگی ئازادی كه له ساڵی 1382 ده‌ستی به وه‌شان كردوه.
پێشتر ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه ژماره‌یه‌كی به‌هۆی قه‌یرانی بێكاری له ئاستی پارێزگادا به سپی بڵاوكرده‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی ئێرانی و جیهانیی له میدیاكاندا لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ماده‌ی 23ی قانوونی ڕاگه‌یاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ر كات له بواری ڕاگه‌یاندن وتارێك، بێڕێزی بكا و پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌كان بێ و یا ڕه‌خنه له كه‌سێك بگرێ كه وانه‌بێ، لایه‌نی به‌رامبه‌ر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا شكایه‌ت بكا و له‌لایه‌ن دادگاوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكرێ. ئه‌گه‌ر داواكار پاش 10 ڕۆژ خۆی به دادگا نه‌ناسێنێ ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه به شێوه‌ی كاتی ڕاده‌گیرێ.











