له‌سه‌ر بڕیاری دادستان ساڵۆنی به‌ڕیچوه‌چوونی كۆنسێرتی شارام نازری و حافز نازری له شاری قوچان داخرا و ڕێگری له چوونه‌ژووری خه‌ڵكی بۆ ناو ساڵۆنه‌كه كرا ئوزه له حاڵێكدایه كه هیچ لایه‌نێكی ڕه‌سمی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆنسێرته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رنه‌بڕیبوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان شارام نازری و حافز نازری قه‌راربوو ڕۆژی هه‌ینی كۆنسێرتێك له شاری كوردنشینی قوچان به‌ڕێوه بچێ به‌ڵام له‌لایه‌ن دادستانی ئه‌و شاره‌وه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندی گشتیی جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆنسێرته ڕایگه‌یاند كه “ئێمه له مه‌شهه‌ده‌وه وه‌ڕێ كه‌وتین و هیچ باسێك له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنسێرته نه‌بوو و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانیان دژی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆنسێرته نه‌بوون و پێشتر هه‌موو كاروباره‌كانی ڕێكخرابوو.”
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، قه‌راربوو ئه‌و كۆنسێرته كاتژمێر 7 و نیو ده‌ست پێ‌بكا، له درێژه‌دا ده‌ڵێ، كه گه‌یشتینه جێ ده‌رگای ساڵۆنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرته‌كه داخرابوو و له چوونه‌ژووره‌وه‌ی شارام و حافز نازری ڕێگری كرا، ئه‌وه له حاڵێكدابوو كه وه‌زاتی ئیرشاد و داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆنسێرته‌یان دابوو.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیرشادی شاری كورد نشینی قوچان به‌ڵێنیان دا كه چاره‌سه‌ری كێشه ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌و كۆنسێرته به‌ڕێوه‌نه‌چووه.











