نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکان که له ١٤ حیزبی چوارپارچه‌ی کوردستان پێکهاتوون، سه‌ردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان کرد‌و له‌و کۆبوونه‌ویه‌دا دوایین ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاوتوێ کران.
رۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢٠ی بانەمەڕی ٩٤ی هەتاوی بەرامبەر بە (١٠/٥/٢٠١٥ زایینی) نوینەرانی حیزب ولایەنە سیاسیەکانی پارچەکانی کوردستان بە مەبەستی هاودەردیو پشتیوانی لە خۆپێشاندانی خەلکی وەزاڵە هاوتوی شاری مەهاباد و باقی شارەکانی دیکەی رۆژهەلاتی کوردستان سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد‌و لە لایه‌ن شاندی ڕێبه‌ریی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
خالید عزیز، سکرتیری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌خێرهێنانی شاندی میوان بە کورتی باسێکی لە بارودۆخی ئەم دوایانەی رۆژهەلاتی کوردستان و ئیرانی لە پێوەندی لەگەل خوپێشاندانی ئەم دوایانە شارەکانی کوردستان بە تایبەتی شاری مەهاباد کرد کە خەلک بە شێوەیەکی مەدەنیانە بۆ دەربرینی نارەزایەتیی خۆیان له چۆنیه‌تیی مه‌رگی فه‌ریناز خوسرهوانیوهێنانه ئارای ویست‌و داخوازییەکانیان هاتنە سەر شەقام، به‌ڵام لە لایەن هیزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە بە توندی بەرپرچ دراونەوەو ئه‌وه‌ش لە ئاکامدا، توند‌و تیژی لێکەتەوە.
سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌رپرسایه‌تیی توند‌و تیژییه‌کانی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی خسته ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆماری ئیسلامئو تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانە هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه له کێشەکانی کورد تەنیا لە رێگەی دانیشتن‌و وتوێژه‌وه چارەسەر دەنم، بەڵام بە داخەوە کاربەدەستانی ریژیم تا ئێستاش ئامادە نەبوون کە گوێ بۆ ویست‌و داخوازییەکانی خەلک بگرن.
هەر لەو پێوەندییه‌دا خالید عەزیزی ئاماژی بە چاوەروانیی خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستان لە حیزب‌و لایەنە سیاسیەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد کە لە رووی سیاسی‌و مەعنەوییەوە هاوکارو پشتیوانی ڕۆڵه‌کانی خۆیان لە رۆژهەلاتی کوردستان بن کە هەموو کاتی خەلکی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوان ویارمەتیدەری پارچەکانی دیکە کوردستان‌و بەتایبەتی باشووری کوردستان‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکە دا نوینەرانی حیزب‌و لایەنەکانی بەشدار لە کووبوونەوەکە دا هاودەو پالپشتی خۆیان بۆ خەباتی رەوای خەڵکی کورد له رۆژڵای کوردستان‌و بەتایبەت خوپێشاندانە ئاشتیخوازەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربری.
شایانی باسه هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبه کوردستانییه‌کان که له ١٤ حیزبی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پێکهاتوون بریتین له:
پارتی دێموکڕاتی کوردستان، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستان ، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان، حیزبی ئایندهی کوردستان، یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دێموکڕاتی گه‌لی کوردستان، حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، حیزبی بهیتونههرهینی دێموکراتی ئاشووری، پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکڕاتی کورد، پارتی ئازادیی کوردستان ( باکوور) و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.