بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان؛ “زەبیحوڵا پوورشیب” وەرزشوانی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزشی کاراتەدا توانی میداڵی زێڕ لە ئاستی جیهان بۆ خۆی مسۆگەر بکا و ئەمەش یەکەمجارە کە پاش ٣٦ ساڵ هاووڵاتییەکی ئێرانی دەتوانێ لە بواری ڕشتەی کاراتەدا میداڵی زێڕ بەدەست بێنێ.
ئەو وەرزشوانە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی لە کێشی ٨٤ کیلۆدا لە کێبڕکێی جیهانییەکانی هۆلەند توانی ئەو شانازییە تۆمار بکا.
ماوەی ٣٦ ساڵە هیچ وەزشوانێکی ئێرانی نەیتوانیبوو لەو ڕشتەی کاراتەدا میداڵی زێڕ بەدەست بێنێ.
زەبیحوڵڵا پوورشەیب ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شارستانی شیروانی چەرداوڵ لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی دەستی بە وەرزشی کاراتە کردووە.
ئەو وەرزشوانە کوردە هەتا ئیستا چەندین میداڵی جۆراجۆری لە ڕشتەی کاراتەدا لە ئاستی جیهانی و ناوچەییدا بە دەست هێناوە.