زیاتر لە ٦٠٠هەزارکەسی پەراوێزنشین لە شارەکانی ورمێ، میاندواو، بۆکان و مەهاباد و خۆی هەیە، کە لەو پارێزگایە زۆرترین حەشیمەتی پەراوێز خراون.
بەپێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس لە ٧٢ گەڕەک بە پانتایی سێ هەزار هێکتار لە ناوچە پەراوێزنشینەکانی شارەکانی پارێزگای ورمێ دەژین و شاری ورمێ زۆرترین ڕێژەی هاووڵاتیی پەراوێزخراوی بۆ خۆی تەرخان کردووە.
عەباس حەسن خانی لە کۆبوونەوەی شوڕای شاری ورمێ ڕاگەیاند: کێشەی فەرهەنگی، بێهداشتی و خەدەماتی ناوچە پەراوێزنشینەکانی شاری ورمێ دەبێ لە لایەن بەرپرسانی ئەو شارەوە بە جیددی بەدواچوونی بۆ بکرێ.
بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، چارەسەر کردنی هێندێک لەو کێشەی ناوچە پەراوێزنشینەکان دەبێتە هۆی ئاوەدانی و لە دەرفەتە فەرهەنگی و ئابوورییەکانی شاری ورمێ بتوانین پیشە بۆ خەڵک دروست بکەین.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە کردن بە کەمی ئاو لەو پارێزگایە ڕاگەیاند: دەبێ شێوازی ژیان خەڵک ئاڵوگۆڕی بە سەر دابێ، هەتا لەگەڵ کەمبوون و قەیرانی ئاو بەروڕوو نەبینەوە.
چالاکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو باوەڕەدان، نهبوونی خزمهتگوزاری له گوندهکان و نهبوونی ژێرخانی ئابووری له شارهکان وکۆچی لهڕادهبهدهری گوندنشینان بۆ شارهکان، دهیان قهیرانی ئابووری و کۆمهڵایهتی وهک گهشهی پهراوێزنشینی لادانه کۆمهڵایهتیهکانی لێ دەکەوێتەوە.