به‌له‌مێكی سپای پاسداران له كه‌نداو له هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له ناوگانێكی ئامریكایی بوو كه ته‌قه‌ی وریاكردنه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، كاربه‌ده‌ستێكی ئامریكایی كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێ ڕایگه‌یاند؛ كه ناوگانێكی هێزی ده‌ریایی ئا‌مریكا له كه‌نداو ته‌قه‌ی وریاكردنه‌وه‌ی كه به‌له‌مێكی سپای پاسداران كرد كه به مه‌به‌ستی ناڕوون ده‌یهه‌ویست له ناوگانه نزیك بێته‌وه.
به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه نیزامییه‌ی ئەمریكا گوتی، ئه‌و به‌له‌مه تا مه‌ودای ١٣٧ میتری نزیك بووه‌ته‌وه و وه‌ڵامی په‌یامی بێسمی نه‌داوه‌ته‌وه و به ناچاری ته‌قه‌ی وریاكردنه‌وه‌ی لێكراوه.
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه كه وه‌ها ڕووداوێك له كه‌نداو ڕوو ده‌دا.
ڕۆژی 9ی مانگی ژانویه‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئەمریكا ڕایگه‌یاند كه به هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی به‌له‌مێكی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌ی لێكراوه و ئه‌وه سێهه‌مین جاره له‌لایه‌ن پاپۆڕه‌كانی ئەمریكاوه ته‌قه له‌و به‌له‌مه سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێ.
كاربه‌ده‌ستانی ئەمریكایی ده‌ڵێن، ئه‌و به‌له‌مانه‌ی كۆماری ئیسلامی به خێراییه‌كی زۆره‌وه له پاپۆڕه‌كانی ئێمه نزیك ده‌بنه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی پێنتاگۆن رشایانگه‌یاند كه پاپۆڕی “ی‌و ئێس ئێس ماهان”ی ئا‌مریكا هه‌وڵی دا كه پیوه‌ندی به‌و به‌له‌مه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌وه بكا به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه و له لایه‌ن كۆپتێره‌كانی ئەمریكاوه ته‌قه‌ی دووكه‌ڵی و ڕووناكیان لێكرا.
پێشتریش به‌له‌مه توندڕه‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامیی هه‌تا ٨٠٠ میتری له پاپۆڕه‌كانی ئا‌مریكا نزیك ببوونه‌وه.