ئەوجارەش حەسەن رۆحانی سەرکۆماری ئێران ھیچ کوردێکی بۆ پۆستی وەزیر پێشنیار نەکردووە.
نوێنەرێکی کورد لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەڵێ، تاکوو ئێستا ھیچ کاندیدێکی کورد بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیر لە کابینەی داھاتوودا دیاری نەکراوە.
“رەسوڵ خزری” نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران راگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێریان لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرکۆماری ئێران کردووە، ئەو دەڵێ، بەڵێنی چەندین جێگری وەزیر و باڵوێزیان بە کورد و سوننە مەزھەبەکان داوە، بەڵام بەگوتەی خزری ھیچ کوردێک تاکوو ئێستا لەلایەن سەرکۆمار بۆ پۆستی وەزیر دیاری نەکراوە.