لە هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانێکی بەرین بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
لەو خۆپیشاندانەدا کە بە سەدان کەس تێیدا بەشداربوون، سیاسەتی توند‌و تیژ‌و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە داوا ڕەواکانی کوردیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەحکووم کرد.
ئەندامانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و دانیشتووانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان ئەمڕۆ یه‌کشه‌مه ٢٠ی بانه‌مه‌ڕ له به‌رده‌م پارلمانی کوردستاندا وێڕای کۆبوونه‌وه‌و ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی به نیسبه‌ت مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی، داوای ئازاد کردنی گیراوانی ئەم رووداوانەیان کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا سۆران عومه‌ر، سه‌رۆکی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان قسەی کرد‌و وێڕای مه‌حکووم ردنی رووداوی مه‌رگی فه‌ریناز له مه‌هاباد گوتی که ئێمه له رێگای دیپلۆماسی‌و پێوه‌ندییه‌کانی خۆمانه‌وه ئه‌و داواکارییه‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌ر ده‌م پارلمان ڕاده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی‌و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین.
سه‌رۆکی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان که وێڕای ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له پارلمانتارانی کوردستان له نێو خه‌ڵکدا ئاماده ببوون، له به‌شێكی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئێمه ئەو داوایەمان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌یه که ئه‌و زیندانییانه‌ی به هۆی رووداوی مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی یەوە له سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستاندا گیراوان ئازاد بکرێن. سۆران عومه‌ر پێداگری له سه‌ر ئه‌وه‌ش کرد که ده‌بێ فایلی ئه‌م رووداوه به زووترین کات بدرێته دادگا‌و تاوانباران سه‌زا بدرێن.
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی هێزه سیاسییه‌کان له لایه‌ن خاتوو سوهه‌یلا قادری، ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
ناوبراو وێڕای مه‌حکوومکردنی ڕەفتاری هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕووداوی گوماناویی مەرگی فه‌ریناز خوسرهوانیو ده‌ربڕینی پشتیوانی به نیسبه‌ت خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات به گشتی و مه‌هاباد به تایبه‌تی گوتی که ئێمه وه‌ک حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داوا له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان دەکەین که به نیسبه‌ت ئه‌م رووداوه‌وه که پیلانی داگیرکه‌رانی کوردستانه بێلایه‌ن نه‌بن.
په‌یامی ناوه‌ندی رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن خاتوو فاتمه عوسمانی بڕگەیەکی دیکەی ئەم خوپیشاندانه بوو. شایانی باسه دوایین به‌شی ئه‌م رێوره‌سمه به درووشمی جۆراوجۆری وه‌ک “مه‌هاباد ته‌نها نییه”. رۆژهه‌ڵات ته‌نها نییه‌و ” ئێمه گشتمان فهرینازین” کۆتایی به خۆپیشاندانه‌که هات.