برای به‌ڕێز، کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی.
به سڵاوی گه‌رم و برایانه.
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به رێکخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه به گه‌رمی پیرۆزبایی به خۆت و هاوکاره تازه هه‌ڵبژێراوه‌کانت ده‌ڵێین.
بێگومان جێگرتنه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک خوالێخۆشبوو کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌رکی قورس و مێژوویی ده‌خاته سه‌ر شانی ئێوه. هیوادارین له سایه‌ی لێزانی و خه‌مخۆریی جه‌نابته‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێ له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کانی هه‌لومه‌رجی ئێستادا بێ، به‌تایبه‌ت له باشووری کوردستان که گه‌له‌که‌مان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێناریۆ چاره‌نووسسازانه‌ی له‌پێشیه‌تی له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به یه‌کێتی و یه‌کڕیزی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی و هیوای سه‌رکه‌وتنی دووباره.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
٢٦ ی جولای ٢٠١٧