به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له كۆنه پایه‌گایه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی شاری سه‌قز زیانی به‌ركه‌وت.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌خشداری سه‌رشیوه‌ی سه‌وربه شاری سه‌قز ڕایگه‌یاند كه له كۆنه پایه‌گایه‌كی ئاوایی سه‌رته‌كه‌ڵتوو یه‌كێك له كارمه‌ندانی مین پووچه‌ڵ كردنه‌وه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك ده‌ستی چه‌پ و چاوی ڕاستی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه خوێندراون.
موحسێن ڕه‌جه‌بی به‌خشداری سه‌رشیو گوتی، ڕه‌وتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی به‌جێمای سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له دوو ئاوایی سه‌رته‌كه‌ڵتوو و جووشه‌ن به‌رده‌وامه.
به‌هۆی مینڕێژكردنی پایه‌گا و شوێنه هه‌ستیاره‌كان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به‌داخه‌وه ساڵانه خه‌ڵكی سویل له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان ده‌بنه قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین و به‌هاری ئه‌مساڵ له جاده‌ی سه‌رشیو بۆ جووشه‌ن له نزیك پایه‌گای به‌ره قاورمی كه‌سێكی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه وه‌سه‌ر مینێكی ده‌په‌ڕێ و لاقی راستی ده‌په‌ڕێ.
هه‌روه‌ها ڕه‌جه‌بی گوتی، به‌شێكی هه‌ره زۆری ئه‌و مینانه ژێر خاك كه‌وتوون و به‌هۆی كۆنبوونیان هه‌ڵكردنه‌وه‌یان سه‌خته و به‌شێكی دیكه‌شی به هۆی ئاو و بارانه‌وه بۆ شوێنه گشتییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه‌ی قوربانیی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه.