سولەیمان خوسرەوانی، برای فەریناز خوسرەوانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردستانو کورد دەڵێ بە ناوی ئەو و بنەماڵەکەیەوە لە هەندێ شوێن و میدیا قسە کراوە، بەڵام ئەو هەموو ئەو قسانە بەبێ بنەما دەزانێو ڕەتیان دەکاتەوە.
سولەیمان خوسرەوانی دەڵێ هەندێ میدیای کوردی لە باشووری کوردستان لە زمان منەوەو بێ ئەوەی من ئاگادار بم گوتویانە کە فەریناز لەگەڵ تاوانباری پەروەندەکە پێوەندیی بووەو ئەوەی لە زمان منەوە بڵاو بۆتەوە فڕی بەسەر ڕاستییەوە نییەو هەر هەمووی ڕەت دەکەمەوە.
سولەیمان خوسرەوانی دەڵێ لەو بارودۆخەدا کە ئێمە تێیدان ڕەوا نییە لە زمان ئێمەوە شتی ناڕاست بڵاو بکرێنەوەو ئەوەندەی دیکەش دڵمان بریندار بکەن.