هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و زلهێزه‌كان ده‌توانی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره چاره‌سه‌ر بكا.
واشتنگتۆن تایمز له وتارێكدا ده‌نووسێ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی به دوو هۆكاری ده‌توانێ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره چاره‌سه‌ر بكا. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕێكه‌وتنه له بنه‌ڕه‌تدا گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌دا كه پشتیوانانی سه‌ره‌كیی تیرۆریزم له جیهان له ماوه‌ی ئه‌و 15 ساڵه‌دا به ئاشكرای چالاكیی ئه‌تۆمی بكه‌ن و ده‌ستیانم به چه‌كی ناوكی ڕابگا و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكه‌وتنه ناتوانێ پێش به په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگرێ یان به شێوه‌یه‌ك به‌رته‌سكی بكاته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ماوه‌ی دوو ساڵ بوو به نهێنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه كرابوو به‌ڵام پاش دوو ساڵانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆباماوه ئاشكرا كرا. له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا هاتووه كه كۆماری ئیسلامی بۆخۆی سایتی ناوكیی پارچین بپشكنێ كه شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ ناوه‌ندی به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بێ.
ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه ده‌توانرێ پێش به ده‌ستڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی ناوكی ڕابگیردرێ و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی چاره‌سه ربكرێ.