شتومه‌كی سه‌ره‌كیی ژیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گران بوو.
ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی ته‌سنیم ڕایگه‌یاند كه میوه سه‌تا ٥٨ و سپیایی سه‌تا ٤٦ گران بوو.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩٢ حه‌سه‌ن ڕۆحانی له یه‌كه‌م كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیی خۆیدا گوتی، پێوه‌ری بۆ نرخی شتومه‌كه‌كان گیرفانی خه‌ڵكه، نه‌ك ئه‌و ئامارانه‌ی كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
٤ ساڵ له‌وه‌پێش له وه‌ها ڕۆژێكدا، حه‌سه‌ن ڕۆحانی گیرفانی خه‌ڵكی به پێوه‌ری ئاوسانی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێ و، ئاماره‌كانی ڕه‌د كرده‌وه. ئێستا كه پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ به‌رز ده‌بێته‌وه ئایا ده‌وڵه‌تی ئاگای له گیرفانی خه‌ڵك ماوه؟!
ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌كانی ئێران ڕایانگه‌یاند كه شتومه‌كی سه‌ره‌كی و پێداویستیی ڕۆژانه‌ی بنه‌ماڵه سه‌تا٥٥ به‌رزبوویه‌وه و بانكی ناوه‌ندیش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی ته‌ئید كرد.
بانكی ناوه‌ندیی ئێران ده‌ڵێ، نرخی دانه‌وێڵه له چاو ساڵی پێشوو له نێوان سه‌تا ١٧ بۆ ٥٣ به‌رزبووه‌ته‌وه، به واتایه‌كی دیكه هه‌ر كیلۆیه‌ك هه‌زار تمه‌ن گرانتر بووه و هه‌روه‌ها بۆ نموونه پیواز 9 به‌رابه‌ری نرخی پێشووی خۆی گرانتر بووه.