وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌ی خۆی له ئانکارا ئاگادار كردۆته‌وه كه سه‌رجه‌م باره‌گاکانیان دابخه‌ن و باڵوێزو دیپلۆماتەکانیان بگەڕێننەوە.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، له‌ترسی كاردانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئاڵۆزی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی فه‌له‌ستین ورووداوی باڵیۆزخانه‌ی عوممان كه ئه‌فسه‌رێكی ئیسرائیلی دوو گه‌نجی ئوردنی كوشت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوای له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌رتاسه‌ری توركیە كردوه، باره‌گاكانیان دابخه‌ن.
دوای ئەوەیکە لە حه‌وتووی رابردوو په‌رستگاكانی جوله‌كه له توركیە رووبه‌رووی هێرش بوونه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌و بڕیاره بدا.
له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌ده‌ن رووداوی باڵیۆزخانه‌كه تێپه‌ڕێن و پاسه‌وانه بكوژه‌كه رزگار بكه‌ن كه حكومه‌تی ئوردن بۆ لێكۆڵینه‌وه داوای ده‌كا.