پۆلێک لە چالاکانی مەدەنیی کچ لە شاری سنە دوای ئەوەی ڕێگەیان پێنەدرا لە نێو شار خۆپیشاندان بکەن، لە ئاویەر کۆبوونەوەو پشتیوانیی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی مەهاباد ڕاگەیاند.
یەک لەو کچانە بە هەواڵدەریی کوردستانو کوردی ڕاگەیاند کە هەموو هەوڵەکانی ئەوان بۆ خۆپیشاندانو نارەزایەتی دەربڕین بەو ڕووداوەی لە مەهاباد هاتۆتە پێشو مەرگی فەریناز خوسرەوانی لێکەوتەوە، لە شاری سنە بێ ئاکام ماوەتەوە و هۆیەکەشی کەشی ئەمنیەتیی توند بەسەر شارەکەدا بووە.
ئەو دەڵێ دڵیان لەگەڵ فەرینازو خەڵکی مەهابادە، بۆیە چوونەتە ئاویەرو لەوێ هاواری حەقخوازیی خۆیان بەرز کردۆتەوە.
هەر لە سنەش هەواڵەکان باس لەوە دەکەن هێزێکی نیزامیی زۆر لە کرماشانەوە هێندراونەتە نێو شار کە هەموویان تەیار بە چەکو کەرستەی تایبەت بە سەرکوتی خەڵک بوون، هەروەها لە “پارکی کودەک”ی ئەو شارەش 4 کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.