قەڵڵای مێژوویی حەسەنئاوا لە شاری سنە بە زیاتر لە ٢٠ هێکتار لەوەڕگەو زەوی و زاری دەورووبەرییەوە ئاورێ تێبەردرا و خەڵکی ناوچەکەیش پێێان وایە دەستیێکی بە ئەنقەست لە پشت ئەم ئاوەرتێبەردانەوەیە.
دوێنێ دووشەممە، رێکەوتی ٢ی گەلاوێژ قەڵڵای مێژوویی حەسەناوا، کە لە ئاوایی حەسەناوا و لە ٥ کیلۆمیتریی شاری سنە هەڵکەوتووە، ئاوری تێبەردراو پێیەوە زیاتر لە ٢٠ هێکتار لە زەویی و لەوەڕگەکانی دەورووبەری لە ئاوردا سووتان.
بە پێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لەم پێوەندییەدا بە “کوردستان و کورد” گەیشتوون، هەر لە سەرەتای ئاوەرکەوتنەوەکەوە خەڵکی ناوچەکە پێوەندییان بە سازمانی پاراستنی ژینگەی شاری سنەوە گرتوو داوایان کرد کە هەوڵی کوژانەوەی ئاورەکە بدەن، بەڵام وەک باس دەکرێ بەرپرسانی ئەم رێکخراوە درەنگ بە دەنگی خەڵکی ناوچەکەوە هاتوون و هەر ئەمەیش گومانی لای خەڵک ساز کردوە کە دەبێ دەستێکی گوماناوی لە ئاگرتێبەردانی قەڵایکەدا هەبێ.
وەک دەگوترێ بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت ژینگەپارێزانی شاری سنە و هەروەها بە هیمەتی خەڵکی ئاوایی حەسەناوا توانرا تارادەیەک ئاورەکە کۆنترۆڵ بکرێ و پێش لە تەشەنەسەندنی زیاتری بگیردرێ.