له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له باڵوێزخانه‌ی ئیسراییل له وڵاتی ئۆردون دوو كه‌س كوژران و هه‌روه‌ها بریندابوونی ٢ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه.
ئاسۆشیتێدپرێس له زمان ده‌وزگای ئه‌منیه‌تی وڵاتی ئۆردون ده‌نووسێ كه چه‌ند كه‌س خۆیان وه‌ك دارتاش و نه‌جار خۆیان له باڵوێزخانه‌ی ئیسراییل خزاندوه و ته‌قه‌یان له كارمه‌ندانی ئه‌و باڵوێزخانه‌یه كردوه كه له ئاكامدا ٢ كه‌س كوژران و ٢ی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه توندوتیژیی له نێوان ئیسراییل و ئۆردون تا ئێستا زۆر به كه‌می ڕووی داوه، به‌ڵام مه‌له‌ك عه‌بدولله پاشای و سه‌رۆكی مه‌جلیس و وه‌زیری ده‌وره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نێوان ئیسراییل و فه‌له‌ستین ئه‌و وڵاته‌یان وریا كردبوویه‌وه.