ئەندامێکی لێژنەی ماف و قانوونی مجلیسی ئێران دەڵێ، رێژەی منداڵان له زیندانەکانی ئێران زۆر بووه و تا ئێستا لە زیادتر له ٢٣٠٠مندال تێپەڕیوە.
“محەممەد جەواد فەتحی” رایگەیاندووه، زۆر بوونی منداڵ لەناو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژە به زۆربوونی تاوانبارانی ژن دەکا و داوای کردووه، باخچەی ساوایان له زیندانەکان دابمەزرێ.
فەتحی پێداگریی کردۆتەوه که باخچەی ساوایان زیندان دەبێ به جۆرێک دروست بکرێ که منداڵەکان هەست بەوه نەکەن له شوێنێکی نائاسایی دەژین.
ئەم ئەندامەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران روونیشی کردۆتەوه، بوونی ٢٣٠٠منداڵ لەگەڵ دایک و باوکیان له زیندانەکان، هەلومەرجێکی “زۆر سەیر و سەمەره و جێگەی تێڕامانه” و داوای له رێکخراوی زیندانەکانی ئێران کردووه، ئامارێکی روونتر له ژمارەی دایکانی زیندانی لەم وڵاته بخاتەڕوو.