یه‌كێك له ده‌سبه‌سه‌ركراوانی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی له زیندان ئازاد كرا.
دوو كه‌س له ده‌سبه‌سه‌ركرانی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گواسترانه‌وه. هه‌روه‌ها ٣ كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، كه‌یوان حوسێن په‌ناهی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه. ئه‌حمه‌د و زوبه‌یر حوسێن په‌ناهیش بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاری گواسترانه‌وه به‌ڵام تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ڕامین حوسێن په‌ناهی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به ناوه‌كانی عه‌باس و ئه‌فشین له گرتنگه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا ڕاگیراون.
ڕامین حوسێن په‌ناهی ڕۆژی ٢ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران به برینداری ده‌سبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراو هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ڕۆژانی ٤ و ٥ مانگی پووشپه‌ڕ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهیان ده‌سبه‌سه‌ركرد.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان پاش دوو ڕۆژ، ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهیان به مه‌رجێك ئازاد كرد كه بۆ كوردستان نه‌گه‌ڕێته‌وه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی بۆ پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌ڕانده‌وه.