به‌شی وه‌رزشیی كۆمیسیۆنی ئاموزشی حیزبی دێموكراتی كوردستان كێبڕكێیه‌كی فوتساڵی له ئاستی حیزب و كۆیه‌دا به‌ڕێوه برد.
كۆمیسیۆنی ئاموزشی حیزبی دێموكراتی كوردستان له درێژه‌ی كار‌و چالاكیی هاوینه‌ی خۆیدا كێبڕكیێهكی فوتساڵی له نێوان ٦ تیمدا له ڕۆژانی٢٤ی پووشپه‌ڕ تا ١ی گه‌لاوێژ له یاریگای زانكۆی كۆیه به‌ڕێوه‌چوو كه له ئاكامی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كێبڕكێیانه یانه‌ی نموونه‌یی شاری كۆیه‌ی په‌لی یه‌كه‌م تیمی ئازادیش په‌له‌ی دووهه‌می به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ها تیمی پێشمه‌رگه‌ش پله‌ی سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا.
شایانی باسه كه له كۆتایی ئه‌و كێبڕكێیه وه‌رزشییه‌دا تیمه‌كانی یه‌ك تا سێ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشی و حێزبیهوه خه‌ڵات كران.