پێوه‌ندیی دیپڵۆماسیی نێوان ئێران و كوه‌یت به‌ره‌وه باشی ناڕوا و كوه‌یت بڕیاری دا به‌ره‌نگاریی هه‌موو چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت رۆژی ڕابردوو به ڕه‌سمی باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بانگ كردوه و پێی ڕاگه‌یاند كه ڕێژه‌ی كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌كانی خۆی كه‌م بكاته‌وه و ده‌فته‌ر و نووسینگه‌كانی پێوه‌ندیدار به باڵوێزخانه‌كانی ئێران دابخا.
شورای وه‌زیرانی كوه‌یت به تلویزیونی سكای نێوزی ڕاگه‌یاند كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كوه‌یت به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له مافی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه. ئه‌و بڕیاره له حاڵێكدا درا كه تیمێكی تیرۆریستیی كۆماری ئیسلامی به ناوی عه‌بدولی له وڵاتی كوه‌یت ئاشكرا و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته سزا دران.
زیاتر له ٤٠ ساڵه پێوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌رده‌وام له هه‌ڵكشان و داكشاندابووه. پاش هاتنه‌سه‌ر كاری ڕێژیمی مه‌لاكان و بڕیاری هه‌نارده‌ی شۆڕش پێوه‌ندیی نێوان وڵاتانی دراوسێی به شێوه‌یه‌ك گۆڕی و هه‌تا ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕی‌٨ساڵه‌ی به عێراق فرۆشت، تانكێره نه‌وتییه‌كانی كوه‌یتی سووتاند و فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی ڕفاند و پاشان ده‌ستی به تیرۆركردنی نه‌یاران خۆی له سه‌راسه‌ر جیهان كرد.
قه‌یرانی ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه ده‌رده‌خا كه له‌گه‌ڵ كوه‌یت كێشه‌ی ئه‌منیه‌تیی هه‌یه و ته‌نیا به شانه‌یه‌كی تیرۆریستی كۆتایی پێنایه و ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام مه‌ترسیی خستۆته‌سه‌ر كوه‌یت و تیرۆریستی له‌و وڵاته په‌روه‌رده كردوه.
وڵاتانی كه‌ندا له ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌زاڵه هاتوون و به‌رده‌وام پشتسوانی له گرووپه توندئاژۆە شیعه‌كانی وڵاتانی ئیمارات، عه‌ره‌بستان، به‌حیرین و زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا هه‌موو ساڵێ له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا كه بۆ گۆنگره‌ی ده‌نێرێ، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی به تیرۆریزم ده‌زانێ. ئه‌وه شتێكه كه وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا پێداگریی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.