ئەم خوێنەی لە دەمارەکانی
مێژووم دەڕژێ
بەشی هەموو وەرزەکانی ساڵ ئەکا
ڕۆژ نییە
فیشەک، شاباڵی شێعرێک و
کارمامزێکی شاخ و
کوترێکی عاشق و
جەنگاوەرێک لە ڕەگەزی خاک نەپێکێ
لەوەتەی هەم
هەر لە کۆچی خۆمدا دەگەوزێم و
هەر منم
ڕۆحی شەهیدێک بە ئەمانەت وەردەگرم و
سەرلەنوێ شەهید دەبمەوە
لەوەتەی هەم
« بازێکم خەون بە دیل بوونمە دەبینن و
من
ئەمما
بەرز دەفڕم بۆ تەشقی ئاسمان
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٦.