بەڕێوەبەرانی شانۆی کوردی لە سەقز بە بۆنەی چواردەیەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردی بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە.
که بریتییه له یاسا و بەڵگەی بەشداری و کاتژمێرەکەی له لایەن دەبیرخانەی هەمیشەیی شانۆی کوردی لە سەقز.
به گوێرەی ئەم بانگەوازه، چواردەهەمین مێهرەجانی شانۆی کوردی له لە ڕێکەوتی ١٥ بۆ ١٨ مانگی سەرماوەزی ئەوساڵ له سالۆنی فەرهەنگی و هونەری ئێرشادی شاری سەقز بەڕێوه دەچێ.
چواردەیەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردی شاری سەقز کە ناوێکی دیار و ناسراوە لە فستیڤاڵە هونەرییەکان ئەمساڵ کۆمەڵێک بابەت و تەوەری گرینگ لە خۆ دەگرێ کە بریتین لە ؛
“گرینگی دانی تایبەتی به زمان و ئەدەبی کوردی و چەمکەکانی کلتوری کۆنی کوردستان به ڕووانینێکی داهێنەرانه و نوێ”، “دروشمی ساڵ”، “بوووژاندنەوەی داب و نەریت ڕێسا پربایەخەکانی کورد، ڕوانینێکی هونەرمەندانه و شیکاریی کردنی پرسه کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژ بەتایبەت پرسی خێزان، ژنان، گەنجان، تەڵاق و بەرەنگاربوونەوەی گیرۆده بوون به مادەی هۆشبەر”، “پیشاندانی فیلم له دژی تونداژۆیی و شەڕخوازی و له پێناوی پشتیوانی کردن له پەرەپێدانی ئاشتی جیهانی” و چەند تەوەری دیکە.
به گوێرەی ئەم بانگەوازه، هەر گرووپێکی شانۆیی بەشداربوو لەو فستیڤاڵە دەبێ ٣ بەرگی دەقی تەواوی شانۆنامەکە به زمانی کوردی لەگەڵ داخوازی بەشداری کردن و مۆڵەتی نووسراوەیی نووسەر هەتا 20ی مانگی خەرمانان ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی بنێرێت بۆ دەبیرخانه و پوختەیەک له پێشینەی دەرهێنەر لە لاپەڕەیەکی تایپ کراودا پەیوەست بکرێت.
له بەشێکی دیکەی دەقی ئەم بانگەوازه وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی که ئەنجامەکانی قۆناغی پێداچووونەوەی دەقی نێردراو بۆ مێهرەجان هەتا 30 مانگی خەرمانانی ٩٦ ڕادەگەێندرێت هاتووه: ناردنی 3 سیدی له نواندنی سێکانسێکی شانۆ به کوالێتییەکی باشی دەنگ و ڕەنگ هەتا 25ی مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی ١٣٩٦ هەتاوی بۆ دەبیرخانه زەروورییه و کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی پێداچوونەوە ٣٠ی مانگی گەڵاڕێزان دەبێت.
له بەشی یاسای بانگەوازەکەدا هاتووه: مەرجی سەرەکی بۆ بەشداری کردن له مێهرەجان خستنه ڕووی دەقی تەواوی شانۆنامە به زمانی کوردییه
ئامانجی سەرەکی ئەم مێهرەجانه گرینگی دانه به ئەدەبیات و زمانی کوردی وەک پاڵپشتێکی دەوڵەمەند له پێناوی هان دانی نووسەران بۆ نووسینی دەقی شانۆیی به گوێرەی ڕەسەنایەتی و بەها فەرهەنگییەکانی ناوچه کوردنشینەکان لەگەڵ پێداگری کردنه سەر میراتی نەتەویی، و ڕوانینێکی نوێ بۆ سەر فەرهەنگی گشتی، داب و نەریتە کۆنەکان ڕاگەیێندراوه.
شانۆی کوردی شاری سەقز لە ماوەی دەسپێکەوە تا ئێستا لە بواری گەشەی شانۆی کوردی خزمەتێکی بەرچاو وئەوتۆی بە هونەری کوردیی کردوە.