هۆشیار زێباری ڕایگەیاند گشتپری لە هەرێمی کوردستان بە هیچ جۆرێک دواناخرێت، جیا لە ئێرانیش هیچ وڵاتێک بە ڕاستەوخۆ دژی نیە.
لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕاپرسی لە باشووری کوردستان بەرپرسانی ئەمنی و نیزامیی کۆماری ئیسلامی بەڕاستەوخۆ دژ بە سەرگرتنی ئەو پرسە ڕاوەستاون و تەنانەت لەو بارەوە هەڕەشەیان کردوە.
دوای نارەزایەتی دەربڕینی خامنەیی سەبارەت بە ئەگەری بەڕێوەچوونی ڕاپرسی و سەربەخۆیی کوردستان، خامنەیی ئەوەی بە مەترسیدار زانی و بە شێوەی ڕاستەوخۆ دژایەتی کرد.
لە لایەکی دیکەش پاڵپشتی وڵاتانی دیکەو، سووربوونی بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی باشووری کوردستان ،ئێرانی لەو دژایەتی کردنە بە تەنیا هێشتووتەوە.
لە تازەترین هەڵوێستی بەرپرسانی رێژیمی ئێران دژبە گشتپرسی لە باشووری کوردستان وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران حسێن دێهقان لەوبارەوە وتی: تاران “ههنگاوه دابهشكارییهكان” لهعێراق قەبووڵ ناكا و، یهكپارچهیی خاكی ئهو وڵاته زامنی بهرژهوهندییهكانی ههموو گرووپه ئیتنیكییهكانه.
ترسی رێژیمی ئێران لە بەڕێوەچوونی ڕاپرسی سەرەتا بۆ بە رۆژبوونی پرسی کورد لە ئاستی بەرزی جیهان دەگەڕێتەوەو، هەروەها پێکهاتنی هەستی گشتگیری نەتەوەیی و مەترسی ئەو پرسە بۆ سەر رۆژهەڵاتی کوردستان و لە دەستدانی پێگەی خۆی لە عێراق و باشووری کوردستان.
لە چەند حەوتووی ڕابردوو بەرپرسانی نیزام بەتایبەتی کاربەدەستانی بواری ئەمنیەتی هەرکام بە شێوازێک لە گەڵ گشتپرسی لە باشووری کوردستان دژایەتییان کردوە
کارناسانی بواری سیاسی ئەم هەڵوێست گرتن و دژایەتی کردنی ئێران، بە دەستێوەردان و پێشێلکردنی مافی سیاسی گەلی کورد دەزانن لە باشووری کوردستان.