ئەمساڵ لە دەسپێکی وەرزی گەرما زنجیرەی ئاگرکەوتنەکان لە دارستان و بێشەڵان و لەوەڕگەکانی کوردستان زیادی کردوە
زانیارییەکان باس لەوە دەن بە سەدان هیکتار لەوەڕگەو دارستانەکانی زاگرۆس لە ئاگردا سوتاوون و زیانیکی قەرەبوو نەکرا لە ژینگە وسروشتی کوردستان دراوە
رۆژی ڕابردوو هەواڵدەریی موکریان ڕایگەیاند کە درێژەی ئاگرکەوتنەکان لە ژینگەی کوردستان دوای چوار رۆژ هێشتا ئاگری ناوچەی تەنگەشوان حەسەنئاوا سەر بە شاری شاباد دانەمرکاوەو ژینگە پارێزان داوایان لە خەڵک کردبوو کە پێویستیان بە یارمەتی و هاوکاری هەیە.
هەروەها چەندین ماڵپەڕ ولاپەڕەی تایبەت بە ژینگەپارێزان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکن باسی لە کارەساتێکی بەربڵاو دەکەن لە ئۆکۆسیستمی زاگرۆس و لەم بارەوە بەتوندی رەخنەیان لە ناوەندەکان و کاربەدەستانی پێوەندیدار هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی ژینگەوان و سەرچاوەکانی دیکە بڵاوکراوەتەوە
لەدرێژە ئاگربەربوونەکان، لە ۲ شوێنی جیاوازدا لە کاتژمێر ۱۰ شەو ، هیکتار و نیوێک لە دارستانەکانی سەر بە شاری ” سەرمەست ” و ناوچەی “ملەنی” گوندەکانی حەیدەرییە سەربە شاری گیڵانغەرب لە ئاگردا سووتان.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن دوای ئاگرکەوتن بە هاوکاری و خەڵکی ئەو ناوچە لە گەڵ ژینگە پارێزان دوای دوو کاتژمێر ئەو ئاگرە کونترۆل کرا.
هەروەها لە رۆژی ٣١ی پووشپەڕ نیزیک بە سێ هێکتار لە دارستانەکانی “لاران” سەر بە باینگان لە پاوە کەوتە بەر شالاوی ئاگرو سووتان.
لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو نزیک بە ۱۰۰۰ هیکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی دەڤەری “کۆساڵان” سەر بە شاری مەریوان لە ئاگردا سووتێنراون.