یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی، دەڵێ: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کەرتی پیشەسازیی ئێران گەشەی بە خۆوە نەبینیوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، حەسەن عەلەوی نوێنەری مەجلیسی شوڕای ئیسلامی بە ئاماژە کردن بە گەشە نەکردنی کەرتی پیشەسازی لە ساڵانی ڕابردوودا، دەڵێ: سەنعەت لەم چەند ساڵی ڕابردوودا لە ئێران گەشەی نێگەتیڤی بە خۆوە بینیەوە و سەرەڕای ئەو هەوڵانەی لە لایەن دەوڵەت دەدەرێ کەرتی پیشە سازی بەرنامەیەکی ئەوتۆی بۆ پەرەسەندن نەبووە.
هەواڵدەریی فارس لە زمان عەلەوی بڵاوی کردەوە، زۆرێک لە ئەو کەسانەی کە خوێندنی باڵایان تەواو کردوە بەو هۆکارانە کە له بازنەی کار دەرچوونه و ئەمڕۆ کێشەیەکی قەیرانئاوی لە بیاڤی بێکاری لە ئێران شکڵی گرتووە.
هەروەها ناوبراو دەڵێ: بوونی سیاسەتی نەشیاوی خواست، نەبوونی حەز بۆ سەرمایەگوزاریکردن، نەبوونی دەستپێڕاگەیشتن بە ماشینی مۆدێرن، بووە بە هۆی دابەزینی کەرتی پیشەسازی لە پارێزگای سنە.
ئەو نوێنەری مەجلیس لە درێژەدا دەڵێ: لە لایەکی دیکەوە ئێمە بەرە و شوێنێک دەچین کە کەشێک بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانە کە خوێندنی باڵایان تەواو کردووە لە کۆمەڵگا نیە و ئەم کارەش ئاماری دەرچوانی بێکارانی زانکۆی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد کردووە