دوێنی عەسر ٣١ی پووشپەڕ لە یەکێک لە مەیانەکانی شاری سنە بەناوی مەیان محەممەدی پیاوێک دوای تەقە کردن، لە ئاکامدا ژنەکەی خۆی بە توندی بریندار دەکا.
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە ئەو پیاو بە دەمانچەوە بە دوای ژنەکەی خۆی دەکەوێ و لە نزیک پارکی محەممەدی ٦ فیشەکی پێوە دەنێ.
گوایە کێشەی خێزانی هۆکاری ئەو توندوتیژیەیە.
هەر لەو پێوەندییەدا مانگی ڕابردووش لە شاری کامیاران رووداوی هاوشێوە رووی داوە.
بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی بە مەحکوومکردنی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنان بەناوی پاراستنی نامووس ، داواکارن کە بەهەموو شێوازێک پێش لە دیاردەی ژنکوژی لە کوردستان بگیردرێ