سه‌رده‌مێکه
مافخوازی بۆته باوه‌ڕ و
باوه‌ڕ پێبوونی، شکۆمه‌ندی
شکۆش به‌شی هه‌مووان نیه
سه‌رده‌مێکه
له پێناو ژیانا مردن
مردنێکی به‌هادارن
به‌ڵام تامی ژیان نییه
کۆڵی خه‌م
هێنده‌ی هه‌ڵناگیرێ و
بزه‌ش هێنده‌ی، بیرنه‌ماوه
ئازادی بۆته خه‌یاڵ و
خه‌یاڵیش وه‌ک چرایه‌کی دره‌نگی شه‌و
که‌مێک تروسکایی ماوه
له‌م تاقیگه‌ی غیرهتهدا
سالاری و هه‌یبه‌ت ئه‌ترسێ
ڕازی بوون، نابیته هاوڕێ
به‌م زه‌رده‌ڵانی پاییزه
له جێی گه‌ڵا
هه‌ندێک وره‌یان ئه‌وه‌رێ
یه‌ک یه‌ک… دوو دوو
که‌من ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌نه
ئاستی مانه‌وه‌ی قاسملوو
له‌و جێگایه‌ی ئازادی و مرۆڤایه‌تی
منه‌ت باری یاسایانه
له‌و مێژووه‌ی شارستانیه‌ت
به درێژی و هه‌م به پانی رێگایانه
ئێوه وێڵی ته‌نیا هه‌ر یه‌ک هه‌ناسه بوون
که ئاسمانی ساوی ئه‌وێش
به‌ژاری تێرۆر شلوێ بوو
ئێوه خولیای یه‌ک تاسه بوون
که ئارامی و پاکی له‌وێش
به ژه‌نگی تیرۆر گڕوێ بوو
ملوانکه‌ی ڕوناکییهکهتان
ئه‌هۆنیه‌وه
بۆ شه‌وه‌زه‌نگی نیشتمان
له‌و تیشکانه‌ی له که‌لێن و درزی هه‌ورا
تاڵ تاڵ دزه‌یان کردبوو
ئه‌و خهونانهتان ڕه‌نگ ئه‌کرد
له خه‌یاڵی نهگریسێکا
درۆ و گزهیان کردبوو
له‌و ڕنگاڵه بریسکه‌یی خۆر ئاوایه
خۆری ئێمه‌ی تیا ئاوایه
بۆ ئێمه ئه‌وێش ئاوایه!!
به‌رژه‌وه‌ندیی ڕووتی ئه‌وان
له شه‌رما عه‌بای له به‌ر بوو
ویژدان هه‌تاکوو خوار گوێچکه
عهممامهیهکی له سه‌ر بوو
ئه‌ویش خودانی داد نه‌بوو
له‌وێش خوای داد بوونی نه‌بوو
تۆ ئازارێکی به ژانی
له جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتمانه
تۆ فرمێسکی وه‌ک بارانی
له‌م وشکایی و بیابانه
تۆ هه‌ر وه‌کوو دیرۆکی خۆت
خه‌نجه‌ر له پشتت چه‌قیوه
تۆ باڵای ئه‌و دارستانه‌ی
زۆر جار به ده‌ستی ئاشنا سه‌رو له‌قیان داتاشیوه
تۆ ئه‌و متمانه‌ی ڕه‌وایه‌ی
بۆسه و پیلان
نه‌هاته نێو گومانتهوه
تۆ ئه‌و گیانه‌ی به به‌هایه‌ی
کۆتایی و له بیرنه‌چووه
به مردنیش
نه‌هاته نێو ژیانته‌وه
تۆ نه‌مری
چۆنکه بیر و رێساکانت
به‌رده‌وامه
لێره له نێو هاوڕێکانت
لێره وره وه‌کوو چیا ڕاوه‌ستاوه
لێره بڕوا هه‌ر وه‌کوو تۆ، وه‌ک خۆی ماوه
لێره هه‌نگاو ماندوو نییه
هیوا به سه‌ر سه‌ری هه‌مووانه‌وه‌یه، ون نییه
لێره
چرایه‌ک ڕێ نیشانده‌ره
متمانه‌یه له لای هه‌موو
ڕێگایه‌ک دڵنیاییه
پیایدا ڕۆیشتوون
که‌سانی وه‌کوو قاسملوو
لێره تۆڵه
هه‌مان ڕقه له دڵایه
یاد و وه‌فا
له مه‌راسێمی گوڵایه
ترس و دۆڕان
به‌دی ناکه‌م
له هیچ لایه
لای من دوو له‌تی سێوێک
هه‌رکامیان شێوه‌ی دڵ ئه‌ده‌ن
دوو قاچی ستوون و ته‌ریب
هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و ئامانج
تیژتر ئه‌به‌ن
دوو چاوی گه‌ش
مه‌ودای ڕوانین
فه‌راوان و ڕوونتر ئه‌که‌ن
به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌کانی
هزر و هه‌ڵوێست
هه‌وڵ و هیوا
کار و مه‌به‌ست
بیر و بڕوا
به تێکه‌ڵی
واتایه‌کی له خۆیان به هیزتر ئه‌ده‌ن
تێکه‌ڵ
وه‌ک خوێنی ڕژاومان
له یه‌ک سه‌نگه‌ردا
وه‌ک ئارهقهیی چۆڕاومان
له یه‌ک ڕیگه‌دا.
(ئاسۆ وێردی)
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٦.