کورده‌کانی دانیشتووی له‌نده‌ن له بریتانیا به خۆپیشاندان‌و کۆبوونه‌وه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشم پشتگیریی خۆیان بۆ خوشک‌و براکانیان له مههابادو شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ربڕی
ڕۆژی شەممە، ١٩ ی بانه‌مه‌ڕ ( ٩ی مەی ٢٠١٥ی زایینی) بنکەی کوردستانی رۆژهەڵات لە لەندەن بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ڕۆلەکانی شاری مەهاباد، کە بۆ ئەستاندنەوەی تۆڵەی گیانله‌ده‌ستدانی فەریناز خوسرەوی لە شاری مەهاباد دەستیان به نارەزایەتی ده‌ربڕین کردبوو، خۆپێشاندانێکیان لە ناوەندی شاری لەندەن لە ترافلگار سکوێر بەرێوە برد.
له‌م خۆپێشاندانەدا بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەرێوەچوو، بەخولەکێک بێ دەنگی و سروودی دوژمن شکێنی ئەی رەقیب دەستی پێ‌کرد. پاشان چەندین دروشم بە زمانەکانی کوردی‌و ئینگلیسی دژی رێژیم گوترانەوەو هەروەها پەیامێكو چەندین پەخشانو هۆنراوە له په‌سنی خرۆشانی خه‌ڵکدا پێشکەش کران.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پاشان راگەیندراوی ئەمنستی ئەنترناسیونال لە پیوەندی لەگەڵ مەحکومکردنی ئەو جینایەتەی مەهاباددا و هێرشی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر خەڵک‌و دەسترێژی گوللە بە نێو خەڵکدا، بە ئینگلیسی لە نێو ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانەدا بلاو کرایەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە له‌و خۆپیشاندانه‌دا دەیان ئاڵای پیرۆزی کوردستان‌و وێنەی فەرینازی جوانەمەرگ و بەندکراوانی سیاسیی کورد‌و درووشمی جۆراوجۆر لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرز کرانه‌وه‌م که سه‌رنجی ڕێبوارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو