كرێكارانی شاره‌داریی شاری سه‌رده‌شت چه‌ندین مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، دو‌ای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین مانگه مووچه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی شاری سه‌رده‌شت نه‌دراوه، ڕایگه‌یاند كه كۆتایی ئه‌و مانگه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و كرێكارانی له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیاندان.
كرێكارانی شاره‌داریی شاری سه‌رده‌شت وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر مووچه‌ی دواكه‌وتوویان له‌وه نیگه‌رانن كه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه كه‌مبوودی بووددجه هه‌یه مووچه‌كانیان لێ بخوڕێ.
یه‌كێك له كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌و شاره به ئیلنای گوت، ژیانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌یه ماوه‌ی 3 مانگه مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌و 3 مانگه پاره‌مان قه‌رز كردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی ٢٥ كرێكاری پڕۆژه‌ی ڕێگه‌سازیی تونێلی “هه‌مرو – گزده‌ڕه” له جاده‌ی سنه بۆ مه‌ریوان مووچه‌شیان پێنه‌دراوه.
ئه‌و كرێكارانه پاش تواوكردنی كاره‌كانیان بێ ئه‌وه‌ی كه مووچه‌یان بدرێتێ ده‌ركراون و پاش شكایه‌ت كردن و به‌دواداچوون و سه‌ردانكردنی ئیداره‌ی كار تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان نه‌داونه‌ته‌وه.
ئه‌و كرێكارانه مووچه‌ی ساڵی ٩٥ ماوه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ئه‌و شیركه‌ته هیچ وه‌ڵامێكی پێنه‌داونه‌ته‌وه.