٥ كه‌س له كه‌یخودا و ڕدین سپیی گوندێكی سه‌ربه شاری سه‌ڵماس له لایه‌ن حیفاره‌تی سپای پاسدارانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ٥ كه‌س له شورا و باوه‌ڕپێكراو و هه‌روه‌ها مامۆستای گوندێ “دریك” سه‌ربه به‌خشی كۆهساری سه‌ربه شاری سه‌ڵماس پاش باگكرانیان بۆ سپای ئه‌و شاره به تۆمه‌تی سیاسی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرا.
كه‌سێكی ئه‌و گونده كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، جه‌واد بادكان، دێهیاری ئاوایی، ئه‌سعه‌د عه‌بدوڵازاده مامۆستا ئاوایی له‌گه‌ڵ ٣كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی فه‌رشاد بادكان، ئه‌حمه‌دی مامێدی و حوسێن لاجانی له باوه‌ڕپێكراوانی ئه‌و گونده له‌لایه‌ن حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگ كراون و به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
له حاڵێكدا ئه‌و كه‌سانه‌یان بانگی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره كردوه كه هیچ به‌ڵگه یان داواكراوێكی ده‌زگایی قه‌زاییان پێنه‌بووه.
ئاوایی دریك یه‌كێك له ئاواییه‌كانی سه‌ربه به‌خشی كۆهساری شاری سه‌ڵماسه كه پایه‌گای به‌سیجی لێیه. كاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات فشاریان بۆ ئه‌و ٥ كه‌سه هێناوه كه بۆ ئه‌و ئاواییه ته‌نیا یه‌ك به‌سیجی له‌و پایه‌گایه‌دا نیه و پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ده‌بێ خه‌ڵك هان بده‌ن ببنه به‌سیج.
نامەی بانگ كران، بانگهێشتێكی ڕه‌سمی‌یه، كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی بۆ كه‌سانێك ده‌نووسرێ كه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی بكا.
به‌پێی ماده‌ی ١٢٤ قانوونی دادگای ئێران، كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ده‌توانن كه‌سانێك بانگ بكه‌ن كه به‌ڵگه پێویست بۆ بانگكرانی به‌ده‌سته‌وه هه‌بێ.