ده‌وڵه‌تی كوه‌یت چالاكی و ڕێژه‌ی دیپڵۆماته‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئێرانی كه‌م كرده‌وه و چالاكیی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی ئه‌و دوو وڵاته‌ی هه‌ڵپه‌سارد. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت، كارداری ئه‌و وڵاته‌ی له تاران بانگ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، وه‌زاره‌تی ده‌وه‌ره‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له كاردانه‌وه‌ی ده‌ركرانی ١٥ دیپڵۆماته‌كه‌ی خۆی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه، كارداری ئه‌و وڵاته‌ی له تاران بانگ كرد. به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان كوه‌یت، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاری داوه ده‌فته‌ری نیزامی، فه‌رهه‌نگی و یاڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و وڵاته كۆبكاته‌وه و هه‌ر بۆیه داوای له باڵوێزی ئێران كردوه كه له‌و ١٩ دیپڵۆماته‌ی خۆی ته‌نیا ٤ كه‌س بێڵێته‌وه و ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژ مۆڵه‌تی به‌و وڵاته داوه خاكی ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵن.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاتی كوه‌یت له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئاڵۆزی له ناوچه كه‌م بكاته‌وه به بێ هیچ بیانوویه‌ك كۆماری ئیسلامی تاوانبار ده‌كا.
ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له حاڵێكدا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه كه ساڵی ٢٠١٥ شانه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی و چه‌كداریی به ناوی “عه‌بدولی” له نزیك شاری كوه‌یت ئاشكرا كردوه ده‌سبه‌سه‌ری كردن بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و زیاتر له ٢٠كه‌س له‌و پێوه‌ندییه‌دا دادگایی و زیندان كران.
مانگی ڕابردوو دیوانی باڵای كوه‌یت حوكمی ئێعدامكردنی یه‌كێك له تاوانبارانی سه‌ره‌كی شانه‌ی عه‌بدولی بۆ حوكمی هه‌تاهه‌تایی داشكاند و ئه‌وانی دیكه‌ش حوكمی قورسیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
هه‌واڵی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كوه‌یت له حاڵێكدا بڵاوكرایه‌وه كه پێوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ هێندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان، به‌حره‌ین و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌ره‌و گرژی ڕۆیشتووه.