ژینگەپارێزانی پیرانشاری لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیان ، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان لە ژێرناوی “رۆژێک بۆ ژینگە” بەڕێوە برد
لە هەڵمەتە ژینگەپارێزییە کە رۆژی ٣٠ پووشپەڕ بەڕێوەچوو، ئەندامان و چالاکانی بواری ژینگە، سەیرانگای پردانانی ئەو شارەیان لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کردەوە.
هەروەها بە پێی هەواڵیکی دیکە لە شاری مەریوان ، دوای ئەوەیە کە بە شێوەیەکی گوماناویی ئاگربەردراوە لە دارستانەکانی کۆساڵان و لەو بارەوەش ژینگەپارێزانی مەریوان و خەڵکی ژینگەدۆستی هەورامان بە بێ هیچ پشتیوانی و یارمەتییەکی دەوڵەتی بەرەنگاری ئاگرەکە بوونەوە ، لە لایەن هیزە ئەمنیەکانەوە هەڕەشە لە ئەندامانی چیای سەوزی مەریوان کراوە کە ئەنجومەنێکی ژینگەپارێزییە و لەو بواردا چالاک و ناسراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە ماوەی چوار ڕۆژی رابردوودا کە بە هۆی تۆپبارانی هێزەکانی سپای پاسداران ئاگر لە دارستانەکانی چیای کۆساڵان بەردرا، ئەندامانی سەوزی چیا و خەڵکی ناوچەی هەورامان بەتایبەت خەڵکی ئاوایی رەزاو، کە بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری ئاگری ناوچەکە بوونەوە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لێ کراوە.
بە گوتەی شایتحاڵێک؛ هێزەکانی سپای پاسداران سەرەڕای بەربەست دروستکردن بۆ خەڵکی ناوچە لە کاتی ئاگرکەوتنەوە، هەرەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ئەگەری بەشداریتان ناوچەکە تۆپباران دەکرێتەوە.
بە پێی هەواڵێک کە لە کاناڵی تەلەگرامی چیا بڵاو بووەتەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتاوە.