كچێكی ته‌مه‌ن١٦ ساڵ له شاری سه‌قز له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵانه لبه ناوه‌ی “ش . م” له گه‌ڕه‌كی شاره‌كی زانكۆی شاری سه‌قز به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی خۆ هه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا ٦ مێرمنداڵی دیكه له شاره جیاجیاكانی ئێران و كوردستان خۆیان كوشتووه.
دەروونناسان گرینگ‌ترین هۆکارەکانی خۆکوژی بۆ کەسانی ژێڕ ٣٠ ساڵ، تێکچوونی باری دەروونی، ناکۆکی نێو بنەماڵەکان و پرسی سۆزداری ڕادەگەیەنن.
پزیشكی قانوونیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماری سالانه‌ی خۆكوژیی مێرمنداڵانه له ئاستی ئێران‌دا زیاتر له سه‌دی 7 ڕاگه‌یاندوه.