عه‌بدولكه‌ریم حوسێن‌زاده، نوێنه‌ری شاره‌كانی نه‌غه‌ده و شنۆ له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی، بیمه‌ی كۆڵبه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ناكا و هێوه‌ركه‌ره‌وه‌یه‌كی كاتییه و بارودۆخی کوڵبەری له‌وه‌ی کە هه‌یه خراپتر ده‌كا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، عه‌بدولكه‌ریم حوسێن‌زاده نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌غه‌ده و شنۆله مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بیمه‌ی كۆڵبه‌ری گوتی، پێشه ئه‌وه‌ی كه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی بیمه‌ی كۆڵبه‌ری بكرێ، ده‌بێ كێشه‌ی بێكاری چاره‌سه‌ری بكرێ كه خه‌ڵك له‌به‌ر بێكاری ڕوویان له كۆڵبه‌ری و كاروكاسبی له‌سه‌ر سنووره‌كان كردۆته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، كه‌ڵكوه‌رگرتنی خراپ له سنووره‌كان و بێ به‌رنامه‌یی كۆماری ئیسلامی بۆ سنووره‌كان ، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی ناچار كردوه كه ڕوو له كۆڵبه‌ری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ناوبراو وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له بیمه‌ی كۆڵبه‌ری گوتی، له بواری مرۆییه‌وه من دژی دیارده‌ی كۆڵبه‌ریم و ڕه‌واییپێدان به‌و دیارده‌یه به باش نازانم و كه‌ڕامه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، تا ئێستا چه‌ندین كاره‌ساتی مرۆیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌جلیس پشتڕاستی كردوه‌وه كه هێندێك ده‌ڵێن، كێشه‌ی نییه هه‌تا كێشه‌ی كۆڵبه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و به‌شێك بیمه ده‌كرێن و به‌شێك ناكرێن ئه‌وه كێشه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه.
ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تییان بده‌ن درێژه به كۆڵبه‌ری بده‌ن هه‌لی كاریان بۆ پێك‌بێنن و له كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان سه‌رمایه‌گوزاری‌یان بۆ بكه‌ن باشتر نیه و هه‌ر ساڵێك به‌شێك له كۆڵبه‌ران له بازنه‌ی به‌رهه‌مهێنان بهاوێژرێن دیارده‌ی كۆڵبه‌ری له كه‌می ده‌دا و خه‌ڵكیش له‌و قه‌یرانه ده‌رباز ده‌بێ.
له كۆتاییدا حوسێن‌زاده پێداگریی كرد كه هه‌لی كاری هه‌میشه‌یی بۆ خه‌ڵك پێك بێنن و ته‌عاونی بۆ كۆڵبه‌ران پێك بێنن و وامیان پێبده‌ن و ئاسانكارییان بۆ كاری نامه‌ترسیدار بۆ بكرێ.