بەشێکی بەرچاو لە چالاکان و کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە درێژە هەوڵەکانی خۆیان بۆ گەیاندنی دەنگی ڕامین حسێن پەناهی، برینداری بە دیل گیراو لە لایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی و ناڕوون بوونی چارەنوسی، خوازیاری بەڕێوەبردنی گەردەلوولی تویتەری لەژێرناوی “من دەنگی ڕامین حسێن پەناهی”م
ئەو گەردەلوولە بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی زیاتری لایەن و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتی و هەروەها گوشاری بەربڵاو خستنەسەر کۆماری ئیسلامییە .
لە لایەک دیکەش ناوەندە ئەمنیەکان تا ئێستا ٧کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حسێن پەناهی یان لە ناوچەی لەیلاخ دەسبەسەر کردوە.
ئەو گەردەلوولە تویتەریە بڕیاڕە شەوی ٢٩ی پووشپەڕ کاتژمێر ٨ ئێوارە دەسپێدەکا.
شایانی باسە ڕامین حسێن پەناهی لە دەرگیری نێوان پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە چەند حەوتەی رابردوو لە شاری سنە روودا، ناوبراو دوای برینداربوون، بە دیل گیرا و لەوکاتەوە چارەنووسی ناروونە.