سدیق کەبوودوەند ناسراو بە باوکی مافی مرۆڤی کوردستان لە یەکەمین پەیامی خۆی دوای ئازادبوونی لە زیندان کە روو بە خەڵکی کوردستان بڵاوی کردوتەوە لەهەموو لایەن و کەسانێک کە لە ماوەی دەساڵی رابردوودا هەوڵیان بۆ داوەو، لە پێناوی ئازادی کردنی خەمساردنەبوون پەیامی سپاس وپێزانینی بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای پەیامەکەی بەڕێز کەبوودوەند وێڕای داوای لێبووردن کردن کە بە درەنگەوە وەڵامی تێکۆشان و بەهاناچوون و پێوەندی گرتنی خەڵکی کوردی داوەتەوە و دوای ئازاد بوونیشی لە ڕێگەی جۆراجۆر پێوەندییان گرتوەو پیرۆزباییان لێکردوە، لە لایەن خۆی و بنەماڵەکەی ، هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانەوە سپاسی هەمووانی کردوە.
بە تایبەتی سەرجەم ئەو لایەن و کەسانەی کە لە دەساڵی پڕ لە چەرمەسەری و مەینەت وئازاری زیندانبوونی، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و پێکهێنانی کەمپەین و ڕێکخستنی خۆپێشاندان هەوڵیان بۆ داوە.
شایانی باسە محەممەد سدیق کەبوودوەندی خۆڕاگر، رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی کورد دوای تێپەڕ کردنی دەساڵ و سێ رۆژ زیندان، دوومانگ لەمەوپێش ئازاد کرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە بەشێک لە چالاکانی سیاسیی کورد لە وڵاتی نوروێژ بۆ چوارمین جار داواکاری کار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نوبیڵ بۆ سدیق کەبوودوەندن و بۆ ئەو مەبەستەش بانگەوازێکیان بڵاوکردوتەوە.