جێگری یەكەمی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لەپێوهندی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌که‌ی شاری مەهاباددا وێڕای ئاماژە بە دەسبەسەركرانی كۆمەڵێك لە خه‌ڵکی ئەم شارە گوتی هێشتا ئه‌و په‌روه‌نده‌یه کراوه‌یه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌کان به‌رده‌وامن.
غوڵامڕەزا موحسینیی ئێژەیی بێ ئەوەی لەبارەی پەروەندەی ڕووداوی مەهاباد ڕوونكردنەوەی زیاتر بدا گوتی، وردەكارییەكانی ئەم پەروەندەیە لەگەڵ به‌رده‌وامیی لێكۆڵینەوەکان ڕوونتر ده‌بنه‌وه‌و راده‌گه‌یه‌ندرێن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌عید مونته‌زیری مێهدی، جێگری كۆمەڵایەتیی هێزی ئینتزامیش گوتبووی كە تاوانباره‌که‌ی پەروەندەی مەهاباد كە یەكێك لە كارمەندانی هوتێل تارا بووە لەم شارە دەسبەسەر كراوەو دانی بە تاوانەكەشی ناوە. ناوبراو بێ ئەوەیكە ئاماژە بە وردەكارییەكانی ئەم دان پێدانانە بکا، لە بارەیڕووداوهی خۆكوژییهکهی فەریناز ئیدیعای کردوه که فەریناز پاش ئاگادار كرانەوەی بنەماڵەكەی له‌لایه‌ن خاوه‌ن هۆتێله‌که‌وه که ئه‌و له پاڵ پیاوێک دایه، بە تەمابووە لە باڵكۆنی ژوورەكەوە بچێتە ژوورێكی دیكە كە لە كاتی چوونە خوارەوەدا بەربۆتەوە.
قسەكانی ئەم كاربەدەستەی هێزی ئینتزامی تەواو دژایەتی لەگەڵ قسەكانی عەلیڕەزا ڕادفەر، جێگری سیاسیی ـ ئەمنیەتیی پارێزگاری ورمێ هەیە.
عەلیڕەزا ڕادفەر ڕۆژی هەینی بە هەواڵدەریی بۆرنای ڕاگەیاندبوو كە، تاوانبار بەنیاز بووە خوازبێنی لە فه‌ریناز بكا، بەڵام ئەم كچە كە بەتەما بووە لە ژوورەكە بچێتە دەرەوە، بەهۆی پەلە كردن لە پەنجەرەكەڕا بەربۆتەوە خوارەوە.
شایانی باسه کاردانه‌وه‌ی دژ بهیهکو خولانه‌وه به ده‌وری سیناریۆی سووککردنی فهرینازو که‌مکردنه‌وه‌ی له بایه‌خی سیاسی‌و ئه‌منیه‌تی ئه‌و ڕووداوه له حالێک دایه که ناونده ئهمنیهتیو نیزامییه‌کانی ڕێژیم له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به ته‌واوی کوردستانیان میلیتاریزه کردوه‌و له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ریی به‌رین به‌و ڕووداوه‌و بۆ سه‌رکه‌وتی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئێرانه‌وه هێزیان بۆ کوردستان ناردوه.