به‌خشداریی سه‌رپێل زه‌هاو ڕایگه‌یاند به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك ٣٠ هێكتار له له‌وه‌ڕگه و دار به‌ڕووه‌كانی شاره‌دێی “بشیوه” و “پاتاق”ی سه‌ربه‌و شاره سووتا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سیروس سادقی، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاگه‌یاند و گوتی، ئه‌و ئاگره ماوه‌ی ١٦ ساعه‌ت به‌رده‌وام بوو كه به هاوكاری خه‌ڵك و ئاگركوژێنه‌وه به سه‌ختی كۆنتڕۆڵ كرا.
هه‌روه‌ها ناوبراو وێڕای ئاماژه به هه‌ڵكردنی بای توند و فراوانبوونه‌وه‌ی ئاگره‌كه، زیانێكی گه‌وه‌ره له ژینگه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووە.
ناوبراو داوای له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كرد كه زیاتر ئاگایان له ژینگه‌ی كوردستان بێ و له كردنه‌وه‌ی ئاگر خۆبپارێزن.
به‌خشداریی سه‌رپێل زه‌هاو گوتی، به هۆی كه‌مبوونی و گیروگرفتی ئامێر و كه‌رەسته‌ی ئاگركوژێنه‌وه، ئه‌گه‌ر به هاوكاریی خه‌ڵك نه‌بایه ئه‌و ئاگره كۆنتڕۆڵكردنی زۆر ئاسته‌م ده‌بوو.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، له سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵه‌وه چه‌ندین جار لێره‌وار و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاگری تێبه‌ر ده‌بێ كه به‌شێكی له‌لایه خه‌ڵك و ژینگه‌پارێزانەوە كوژێندراوه‌ته‌وه.
سه‌رپێل زه‌هاو سه‌ربه پارێزگای كرماشانه و زیاتر له ٨٨ هه‌زار هێكتاری دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی سروشتی هه‌یه.
لە دەسپێکی وەرزی گەرما ئەمە چەندمین جارە کە لە لەوەڕگەو دارستانەکانی زاگرۆس ئاگر بەر دەدرێ و خەسارو زیانی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە.
هەروەها لە دوو رۆژی ڕابردوو بە هۆی تۆپبارانی ناوچەی ڕازاوەی کۆساڵان لە مەریوان بە دەستی سپای پاسدارانەوە بە بیانوو هەبوونی کەسانی چەکدار و بەرهەڵسکاریی رێژیم، خەسارێکی زۆر لە دارستان و بێشەڵانی کۆساڵان دراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ژینگەوان. سپای پاسداران وەکوو ساڵانی پێشوو بە بەڕێوە بردنی مانۆڕی نیزامی لە ناوچەی کۆساڵانی ئاگری لەو ژینگەیە بەردەاوە و، تەنیاوتەنیا ژینگەپارێزانی خۆنەویست لە هەوڵی دامرکاندنی ئاگری دارستانەکانی کۆساڵان و سەوڵاوان.
ئەمە لەکاتێکدایە ناوچەی کۆسالان و شاهۆ بە پێی پەسەندکراوی ژمارەی ٣٠٣ی کۆمیسیۆنی ژێرخانی دەوڵەت کە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بڕیاری لەسەر دراوە ئەوناوچەنە ، بە شوێن و ناوچەی پارێزراو دێنە ئەژمار و لەژێر چاوەدێری سازمانی پاراستنی ژینگەیە. بەڵام تائێستا لە دامرکاندنی ئاگر و پێش‌گرتن لەزیان و خەسارە ژینگەییەکانی ئەو ناوچانە هیچ دەور و رۆلێكی نەبووە.
ناوچەی کۆساڵان بە پانتایی ٥٧٢٣٦هیکتار کەتووتە نێوانی شاری سەوڵاوا و مەریوان و کامیاران و هاوسنوورە لەگەڵ باشووری کوردستان.