یەکەم دەورەی فێرکردنی زمانی کوردی لە لایەن دامەزراوەی “پێنووسی هاوچەرخی کورد” لە شاری پاوە بەڕێوەچوو.
یەکەمین خولی فێرکاریی زمانی کوردی لەلایەن دامەزراوەی “پێنووسی هاوچەرخی کورد” لە دەفتەری ئەو دامەزراوەیە دەستی بەکارکرد.
ئەو خولە فێرکارییەی زمانی کوردی لە تەمەنە جیاوازەکانی “منداڵان و لاوان و گەوەرەساڵان” بەڕێوەچووە.
ئەرکی فێرکردنی خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی لە ئەستۆی کەیهان عەزیزی مامۆستای زمانی کوردی دایە.
لەم خولەدا، گرینگی بە مێژووی زمان و وێژە و دیالێکتیکی هەورامی و سۆرانی دەدرێ و بەرێوەبەرانی ئەو دامەزراوەیە پێداگریان لە سەر بەردەوامیی ئەو خولە فێرکارییە کردوە.
دامەزراوی فەرهەنگی – هونەری پێنووسی هاوچەخی کورد، یەکێک لە دامەزراوە فەرهەنگی – هونەرییەکانی پارێزگای کرماشان و ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.