له زۆربه‌ی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دژی ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.
دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی له شاری سلێمانی، ڕۆژی شه‌ممه‌ش له شاره‌کانی هه‌ولێر، که‌لارو سه‌یدسادق له باشووری کوردستان کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان بۆ پشتگیریی خه‌ڵکی مههابادو دۆزی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ڕێ که‌وتوه.
له هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندان‌و کۆبوونه‌وانه‌دا داوا له سه‌رجه‌م حیزب‌و رێكخراوه‌كانی كوردستان له باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه خۆپیشاندانه‌ی خه‌ڵكی شاری مههابادبه خاوه‌ن بكهنو پشتگیری بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له حیزبه کوردییه‌کان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان کراوه هه‌ڵوێستیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا یه‌كبخه‌ن و هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خه‌سره‌وانی له هۆتێل تارای شاری مه‌هاباد مه‌حكووم بکه‌ن.