پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات بە ناوی محەممەد ئەمین کوڕی سەید ڕەحیم خەلکی شاری بانە دوای ژیانێکی سەرفەرازانە شەوی ٢٧ی پووشپەری ٩٦ی هەتاوی لە تەمەنی ٦٣ ساڵەی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کە ماوەیەکی زۆر پیشمەرگەی حیزب بۆوە ، بە گویری قسەی هاوسەنگەرانی پێشمەرگەیەکی روحسووک و ئازا بووە و لە چەندین شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی دێموکرات و هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەشداریی کردووە.
محەممەد ئەمین بە هۆی نەخۆشی و بە ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی وڵات ، بەڵام تا دوا چرکەی ژیانی لە سەر ڕێبازی دێموکرات و هەستی پێشمەرگایەتی بەردەوام مایەوەو بە سەربەرزی ژیا.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم کەسوکاری ڕێزدار محەممەد ئەمین دەکاو، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.